ئەوروپائینگلتەرایاریگا

فێردیناند بۆ ناوەڕاستکارێک: دووهەزار پاس دەدا بەبێ ئەسیستێک

یاریگانێت- ڕیۆ فێردیناندی بەرگریکاری پێشووی  هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد ڕەخنەبارانی ناوەڕاستکارێکی چێڵسی کرد، دوای ئەوەی لە دێربی ڵەندەندا 0-2 بە  ئارسیناڵ دۆڕاند.

فێردیناند: “جۆرجینهۆ ‘ناوەڕاستکار لە چێڵسی’ ئەو یاریزانەیە کە ئیشی ڕێکخستنی ڕیتمی یاریەکەیە. لە سێیەکی نیوەی یاریگا تۆپی پێ دەگەیەنیت. ئەو زۆر باشە، بەڵام ئەم وەرزە چەند ئاسیستی کردووە؟ لە نزیکەی 2000 پاس، سفر ئاسیست!”

لەبارەی یاریزانە ئیتاڵی بە ڕەگەز بەڕازیلییەکە، ڕیۆ زیاتر ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت: “جۆرجینهۆ بەرگریکارێکی باش نییە. کاتێک لە یاری هاوشێوەی ئەو یارییە ڕوو دەدات لە بەرامبەر یانە بەهێزەکان، ئەو لە ناوڕاستی یاریگا داگیر دەکات. ناتوانێت ڕا بکات، بۆیە لە ڕووی بەرگرییەوە هیچت پێ نابەخشێت. ئەمە و هەروەها لە نیوەتری یاریگاش هیچ.”

جۆرجینهۆی تەمەن 27 ساڵە، مانگی یۆلیۆی 2018 بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند لە ناپۆلییەوە ڕووی کردە چێڵسی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close