ئینگلتەراگرنگترین

وەرزی داهاتوو رۆدری لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەردەوام دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

بە لێدوانێک پێپ گواردیۆلا کۆتایی بە دەنگۆیەکان هێنا کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر رۆدری بڵاودەکرانەوە و باس لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی دەکرا.

رۆدری کە لە هاوینی 2019 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە سیتیەوە کرد، لەو کاتەوە یەکێک بووە لە هەرە رەگەزە کاریگەرەکانی بەردەست پێپ گواردیۆلا و بە ئەندازیاری پشت بردنەوەکانی سیتیزنس دادەنرێت تا ئەوەی باڵۆندۆریشی هەر لەو یانەیە بردەوە.

ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە ماوەیەکە بە ریال مەدرید دەبەسترێتەوە بەتایبەت لەدوای رۆشتنی تۆنی کرووس. بەڵام لە وەرزی رابردوو و ئەم وەرزەش پێکانی قورس بەرۆکی گرت و گومان لەسەر تواناکانی دروستکرد کە بتوانێ جارێکیتر ئاستی خۆی پێشکەش بکاتەوە.

لە نوێترین لێدوانی پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر فوڵهام لە هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ گواردیۆلا لەبارەی ئەستێرە 29 ساڵیەکەی وتی

لە کۆتایی وەرزەکە رۆدری دەگاتەوە باشترین ئاستی خۆی. وەرزی داهاتوو، لە لووتکەدا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button