فەرەنساگرنگترین

هێنری :ناوبژیوان پێی ووتم كە ڤار لە كار كەووتووە

یاریگا– تێری هێنری ڕاهێنەری مۆناكۆی فەڕەنسی باسی ناوبژیوانی یاریەكەی دوێنێیان دەكات، شكستەكەی دوێنێ شكستی ژمارە ١٠ی بوو دوای ئەوەی لە مانگی ١٠ی ڕابردوو بوو بە ڕاهێنەڕی یانە فەڕەنسیەكە .

هێنری لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە : دوا ئەو كاتەیە كە یانەكەم ٢-١ لە دوا بوو شایەنی لێدانی سزا بووین ، لە ناوبژیوانم پرسی بۆ ڤار بەكارناهێنن ووتی كار ناكات و لە ئیش كەووتووە، نازانم مانای ئەو قسە چیە؟ چۆن ئەبێ سیستەمی ڤیدیۆ لە كاتی یاری لە كار بكەوێت.

ڕاهێنەرە ٤١ ساڵەكە ئەوە بە  هۆكاری سەرەكی گۆڕانی یاریەكەیان دەزانێت ، ئەگەر لێدانە سزایەكە هەژمار بكرایە یاریەكە بەشێوەیەكی دیكە دەبوو.

مۆناكۆ لە ڕیزبەندی پێش كۆتایی خولی فەڕەنسی دێت ، بە كۆكردنەوەی ١٥ خاڵ لە ٢١ یاریدا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close