ئینگلتەراگرنگترین

گورزێكی كوشندە بۆ ئارتێتا؛ ئەستێرەیەک ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە

چوار مانگ لە یاریگاكان دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

میكێل مێرینۆ، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەهۆی پێكانەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

مێرینۆ لە هاوینی 2024لە ریزەكانی ریال سۆسێداد پەیوەندی بە ئارسیناڵ كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەل یانە لەندەنیەكە هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس گاستۆن ئیدۆل، میكێل مێرینۆ بەهۆی پێكانەوە چوار مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و بەشداری یارییەكەی بەرامبەر ئەرجەنتین ناكات.

ئەم پێکانە لە کاتێکدایە کە یاریزانەکە هێشتا لە سەرەتای کاروانی وەرزشی خۆیدایە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە.

ئەمەش گورزێكی كوشندە بە میكێل ئارتێتا دەگەیەنێت، چونكە مێرینۆ یەكێک بوو لە یاریزانە سەرەكیەكانی پێكهاتەی ئارسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button