ئیسپانیاگرنگترین

لووتكەی مرۆڤایەتی؛ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ڤینیسیۆس هەموو شتێكی گۆڕی

ڤینیسیۆس پەیوەندی بە ئاراوخۆ كردووە

Yariga App

یاریگا –

دوور لە ركابەرییە بەردەوامەكانی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید، هەڵوێستێکی نواند کە هەمووانی سەرسامکرد.

کاتێک رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی دەروونی و ئەو فشارە زۆرەی لەسەری بوو، بڕیاری دابوو بۆ ماوەیەک بە تەواوی لە تۆپی پێ دووربکەوێتەوە، پەیوەندییەکی چاوەڕواننەکراوی پێگەیشت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، كاتێک رۆناڵد ئاراوخۆ بڕیاریدابوو واز لە یارییكردن بهێنێت، ڤینیسیۆس پەیوەندی بە یاریزانەكەوە كردووە.

ڤینیسیۆس لەو پەیوەندییەدا قسەی لەگەڵ ئاراوخۆ کردووە و پشتیوانی و هاندانی تەواوی خۆی بۆ دەربڕیوە.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، کە زۆرجار لەناو یاریگادا وەکو رکابەری سەرسەختی ئاراوخۆ دەردەکەوێت، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی بەو یاریزانەوە کردووە. ڤینی لەم پەیوەندییەدا نەک وەکو رکابەر، بەڵکو وەکو هاوڕێیەک پشتیوانی و هاندانی تەواوی خۆی بۆ دەربڕیوە و داوای لێکردووە بەهێز بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button