
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرایكرد كە لەگەڵ یوێفا گەیشتوونەتە رێككەوتن و پڕۆژەی سوپەرلیگ كۆتاییهات.
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، لەگەڵ یوێفا لە پێناو بەرژەوەندی تۆپی پێ گەیشتوونەتە رێككەوتن.
لە چەند رۆژی رابردوودا یانەی بارسێلۆنا لە پڕۆژەی سوپەرلیگ كشایەوە و تەنیا ریال مەدرید لە پاڵەوانییەتیەكەدا مایەوە.
Comunicado Oficial: la UEFA, la European Football Clubs (EFC) y el Real Madrid C. F. llegan a un acuerdo por el bien del fútbol europeo de clubes.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 11, 2026
لە بەیاننامەكەی ریال مەدرید هاتووە:
دوای چەندین مانگ لەو گفتوگۆیانەی بە ئامانجی خزمەتکردنی تۆپی پێی ئەوروپا كران، یوێفا، کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپا و ریال مەدرید گەیشتنیان بە رێککەوتنێکی سەرەتایی رادەگەیێنن کە لە بەرژەوەندیی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپادایە. بە ڕێزگرتن لە شایستەیی وەرزشی و جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی یانەکان بۆ ماوەی درێژخایەن هەروەها باشترکردنی ئەزموونی هاندەران لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاوە.
ئەم رێككەوتنە سەرەتاییە بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی ناكۆكییە یاساییەكانی پەیوەست بە پڕۆژەی سوپەرلیگ.
ئەم هەنگاوە وەکو قۆناخێکی بنەڕەتی و گرنگ دادەنرێت بەرەو یەکخستنی بیركردنەوەكان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، رێککەوتنەکە هەوڵدەدات چوارچێوەیەکی نوێی کارکردن دابڕێژێت کە سەقامگیریی سەرجەم پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان و گەشەپێدانیان مسۆگەر بکات، بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندیی یانەکان و هاندەران بە هەمان شێوە لەژێر سەرپەرشتی یوێفادا بکات.
رێککەوتنەکە پابەندبوونی روون بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامی لەخۆدەگرێت، ئەمەش ئامانجی یانەی ریال مەدرید و کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپایە بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی وەرزشی کە پشت بە کارایی کارگێڕی و دارایی ببەستێت، دوور لەو قەیرانانەی کە هەڕەشەیان لە سەقامگیریی سیستەمە وەرزشییەكە دەکرد.



