ئینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

ئارسیناڵ لە بەڕێکردنی ئیتان نوانێری پەشیمانبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ لە بەڕێکردنی ئیتان نوانێری بۆ یانەی مارسیلیا پەشیمانبووەتەوە.

ئەمڕۆ بە فەرمی رۆبێرتۆ دی زێربی لە ئەرکی راهێنەرایەتی مارسیلیا دوورخرایەوە، ئەوەش هۆکاری پەشیمانبوونەوەی یانە لەندەنییەکەیە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ بەهۆی دی زێربییەوە ئارەزووی دەکرد ئیتان لە مارسیلیا یاریی بکات و دەیویست هێرشبەرە 18 ساڵانییەکە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئیتاڵییەکەدا گەشەی زیاتر بکات.

ئیتان نوانێری

ئارتێتا پێیوایە دی زێربی توانایەکی زۆر باشی لە پەرەدان بە یاریزانە بەهرەمەند و لاوەکان هەیە، شێوازی یاریکردنی یارمەتیدەرە بۆ هێرشبەرە لاوەکان، بەوپێیەی راهێنەرەکە بە شێوازیکی تەواو هێرشبەری یاریی دەکات.

نوانێری لە مانگی 1ـی ئەمساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی مارسیلیا کردووە، تاوەکوو ئێستا تەنیا 4 یاریی بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button