ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ هەوڵی گەڕاندنەوەی ئانتۆنیۆ رودیگەر دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام گرنگی بە گواستنەوەی ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریکاریی یانەی ریال مەدرید دەدات.

ماڵپەری تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، یانەی تۆتنهام ئامادەکاریی بۆ شوێنگرەوەی کریستیان رۆمێرۆ دەکات کە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بووەتە ئامانجی داهاتووی ریال مەدرید، بۆ ئەو مەبەستە سپێرس دەیەوێت لە بەرامبەردا رودیگەر لە مێرەنگییەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تاوەکوو ئێستا هیچ جووڵەیەک بە ئاڕاستەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، رودیگەر ئامادەیە بگەڕێتەوە ئینگڵتەڕا و ئارەزووی گەڕانەوە بۆ کەشی پرێمەرلیگ دەکات.

رودیگەر لە هاوینی 2022 بە خۆڕایی لە یانەی چێڵسییەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 165 یاریی بە درێسی لۆس بلانکۆس کردووە و چەندین نازناوی گرنگی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

Back to top button