ئینگلتەراگرنگترین

سانچێز مێژووی سۆلشایەر لەگەڵ یانەكە هۆكاری بردنەوەكانمانن

یاریگا- ئەلێكسیس سانچێز باس لە ڕاهێنەرای یانەكەی سۆلشایەر و مێژووی ڕاهێنەرەكە لەگەل یانەكەی دەكات.

ئێوارەی دوێنێ بە. ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك مانچستەر یۆنایتد لە برایتۆنی بردەوە و ئەوەش بوو بە بردنەوەی ژمارە ٧ ی ڕاهێنەرەكە لە ٧ یاریدا

ئەلێكسیس بۆ ڕۆژنامەی (میرۆر) : یاریزانەكان هەمان یاریزانن كە مۆرینهۆ ڕاهێنانی پێكردوون ، بەڵام ئێستا هێرش دەبەین. بەرگری دەكەین هۆكارەكەی مێژووەكەیەتی لەگەل یانەكە.

فەلسەفەی یاریكردنی ئەوەیە تۆپ لە قاچمان بهێڵینەوە و گۆڵ تۆمار بكەین ، بەوەش یاریزانەكان زیاتر دەجوڵێن و بۆشایی لە یاریگا دەدۆزنەوە.

یاریزانە چیلیەكە بەردەوام بوو لە قسەكانی : نەك تەنها لەیاریگا تەنانەت لە كورسیەكانی یاریگای ئۆڵد ترافۆردیش هاندەران زیاتر هانمان دەدەن و هۆكاری باشبوونی ئاستمانن.

یاری داهاتووی مانچستەر یۆنایتد بەرامبەر ئەرسیناڵ دەبێت لە یاری جامی یەكێتی ئینگلتەرا .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close