ئیتاڵیایاریگا

لەڕۆژێکى وەک ئەمڕۆدا؛ پاوڵۆ ماڵدینى یەکەمین یارى خۆى بۆ میلان ئەنجامدا

لە ٢٠ى کانوونى دووەمى ١٩٨٥، بەرگریکار (پاوڵۆ ماڵدینى) شازدە ساڵان یەکەمین یارى پیشەگەریانەى خۆى بۆ ئەیىسى میلانى ئیتاڵى ئەنجامدا ناوى بۆتاهەتا لە مێژووى یانەکەدا نوسیەوە.

ماڵدینى لەیەکەمین یارى خۆیدا وەک یاریزانى یەدەگ و لە نیوەى دووەمدا هاتە ناو یاریگا، ئەمەش بووە سەرەتاى کاروانە دوورودرێژەکەى ماڵدینى و تۆمارکردنى مێژووێکى پڕلەسەروەرى لەگەڵ میلان بەدرێژایی ٦٤٧ یارى کە ئەنجامیداوە و هەر ئەمەشە وایکردووە بەرگریکارەکە ببێت بەو یاریزانەى کە زۆرترین یارى بۆ یانەکە کردووە.

ماڵدینى ڕێچکەى باوکى (سیزارۆ)ى گرتووە کە لەنێوان ساڵانى ١٩٥٤ بۆ ١٩٦٦ بەرگریکاى یانەکە بووە و لەو ماوەدا ٤ سیریا ئەى و چامپیۆنزلیگێکى بۆ یانەکە بەدەستهێناوە. ماڵدینى کوڕیشى لە ١٩٦٨ لەدایکبووە و لەتەمەنى ١٠ ساڵاندا پەیوەندى بە یانەى لاوانى میلانەوە کردووە، ساڵى ١٩٨٥ شوێنێکى لە کورسى یەدەگدا داگیرکرد و دواتر لە یاری بەرامبەر ئۆدێنیزى لە نیوەى دووەمدا هاتە نێو یاریگا. یارییەکە بە بەرامبەربوون کۆتایی هات و ئەمەش تاکە دەرکەوتنى ماڵدینى بوو لەم وەرزەدا، بەڵام بۆ وەرزى دواتر شوێنێکى لە پێکهاتەى سەرەکى داگیرکردوو و لەهەموو پاڵەوانێیەکان ٤٠ یارى ئەنجامدا.

ئەفسانەکە لەو ٢٥ وەرزەى کە یارى بۆ ڕۆزێنێرى کردووە، ٧ نازناوى خولى ئیتاڵى و ٥ چامپیۆنزلیگى بەدەستهێناوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close