ئینگلتەراگرنگترین

ئالان شیرەر: پێویستە سەڵاح شەرم لە کارەکانی بکات !

یاریگا-ئالان شیرەر هێرشبەری مێژوویی پریمەرلیگ هێرش دەکاتە سەر محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی ناوداری لیڤەرپوول.

چەند هەفتەیەکە لە پریمەرلیگ سەڵاح بە نواندن و هەوڵدان بۆ خەڵەتاندنی ناوبژیوان تۆمەتباردەکرێت.بە تایبەت لە یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ.

شیرەری ئەستێرەی مێژوویی نیوکاسڵ بۆ دەیلی مەیل باسی یاری ئەم هەفتەیە و سەڵاحی کرد  وتی “ئەوان لە دوا بوون و پێویستیان بە ئەستێرەیەک بوو کە رزگاریان بکات بەرامبەر نیوکاسڵ. سەڵاح ئەو ئەستێرەیە  و ئاستێکی بەرزی نیشاندا و یاریزانێکی بەتوانایە بەڵام لایەنی نەرێنی هەیە و دەبێت شەرمەزاربێت لەوەی بەرامبەر نیوکاسڵ کردی. کاتێک یاریزان بە دوو سێ چرکە پاش لێدانێک خۆی دەخات بە زەویدا ، ئەوە مانای ئەوەیە نواندن دەکات و  شتێکە دەبێت شەرم لە خۆی بکات. لە یارییەکەی بەرامبەر کریستال پاڵاسیش دووبارە بووە و یاریزانەکانیان نیگەران و توڕە بوون لەو کارەی، پێم وایە لەسەر هەق بوون”.

ریدز بە ئەنجامی ٤-٣ یارییەکەی بردەوە و مانەوەی لە پێشەنگی پریمەرلیگ لانیکەم بۆ دوو هەفتەی دیکە درێژکردەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close