ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

ئامانجی سەرەکییە؛ ریال مەدرید بەرگریکارێک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی نیکۆ شلۆتێربێرک، بەرگریکاری یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەکات.

نیکۆ لە هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی پێ دێت.

رۆژنامەی بێڵد ـی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکارە ئەڵمانییەکە نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند نوێ بکاتەوە و یانەی ریال مەدریدیش بۆ گواستنەوەی هاتووەتە سەرهێڵ.

نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری بۆرووسیا دۆرتمۆند

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینە پلانی بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی دڵی بەرگری داناوە، یەکێکیان پێویستە بە قاچی چەپ یاریی بکات، نیکۆ شلۆتێربێک بژاردەی سەرەکی مێرەنگییە.

رۆژنامەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، بایرن میونشن بەهۆی رازیبوونی دایۆت ئوپامیکانۆ بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە گواستنەوەی شلۆتێربێک کشاوەتەوە.

نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە 40 – 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button