ئەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوەفەڕەنساگرنگترین

فرانکى دیۆنگ؛ لەنێوان دووڕیانى بارسا و پاریس

ماوەیەکى زۆرە ناوى ئەستێرە تازە دەرکەوتوەکەى ئەجاکس ئەمستردام (فرانکى دیۆنگ) بەهەندێک لەیانە گەورەکانى ئەورپاوە گرێدراون و یاریزانەکەش لەم نێوەندەدا ماوەتەوە و بڕیارى نەداوە.

دیۆنگى هۆڵەندى یەکێک لە ئەستێرە تازە دەرکەوتوەکان و چەندان یانە بەپەرۆشن پەلکێشى تیمەکانیانى بکەن، بەڵام بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان دیارترینى نێو ئەم یانانەن کە ماوەیەکە گرنگى بە یاریزانەکەى ئەجاکس دەدەن و دیۆنگیش لەنێوان دووڕیانى ئەم دوو زلهێزەدا ماوەتەوە.

پاڵەوانەکەى فەرەنسا ماوەیەک پێش ئێستا دەستەوارەیەکى گەورەى پێشکەش بە ٢١ ساڵانەکە کرد کە مەحاڵبوو ڕەتبکرێتەوە و باسى چوونى یاریزانەکە بۆ فەرەنسا یەکلابوویەوە، بەڵام سپۆرتى کەتەلۆنى لەچاپى ئەمڕۆیدا بڵاوى کردۆتەوە کە سەردانە کەسیەکەى بارتۆمیۆى سەرۆکى بارسا بۆ ئەمستردام دووبارە دیۆنگى لەبڕیاردان دواخستووە و جەنگى بەدەستهێنانى یاریزانەکەى لەنێوان دوو زلهێزەکەى ئەورپاى بەردەواى پێداوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close