ئینگلتەراگرنگترین

چارەنووسی رۆبێرتۆ دی زێربی لەدوای جێهێشتنی مارسیلیا

دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ؟

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی بە فەرمی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مارسیلیا دوورخرایەوە و چاوەکان لەسەر گەڕانەوەیەتی بۆ پڕێمەرلیگ.

مارسیلیا رایگەیاند بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەوە، بەتایبەت دۆڕانی کلاسیکۆ بە یانەی پاریس سان جێرمان، بە رەزامەندی هەردوولا بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جەیکبز، رۆژنامەنووسی ناودار و باوەڕپێکراو، دی زێربی ئارەزووی گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ دەکات و پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی چەند یانەیەکی گەورەی خولەکەیە.

رۆژنامەنووسەکە نووسیوویەتی، دی زێربی پاڵێوراوی سەرەکی شوێنگرتنەوەی تۆماس فڕانکە و یانەی تۆتنهام پێش راهێنەرە دانیمارکییەکە هەوڵیداوە دی زێربی وەک راهێنەری یانەکە دەستنیشانبکات، هەروەها لە ئەگەری رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا، دی زێربی یەکێکە لە پاڵێوراوەکان.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچێستەر یونایتد سەرسامی راهێنەرە ئیتاڵییەکەیە و دەیەوێت لە کۆتایی وەرز ئەرکی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی پێبسپێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button