
یاریگا –
لە راهێنانەكانی ئێستای بارسێلۆنا بۆ خۆ ئامادەكاریەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دوو ئەستێرە بەشداری ناكەن.
وا بڕیارە سبەی لە یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات.
Raphinha no entrena en la previa del At. Madrid. Será baja en la ida . Tampoco está Rashford . Baja También Pedri , Gavi y Christensen pic.twitter.com/dYSe5Ty3AZ
— Alfredo Martínez (@Alfremartinezz) February 11, 2026
لە راهێنانەكانی ئێستای یانە كاتالوونییەكە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاتلێتیكۆ هەریەک لە یاریزانان رافینیا و راشفۆرد بەشداری ناكەن.
چاوەڕواندەكرێت رافینیا بە تەواوی لە لیستی یاریزانەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دووربخرێتەوە.
ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی چارەكی كۆتایی لە ریال بێتیسی بردەوە و بارسێلۆناش لە ئالباسێتێ.



