ئینگلتەراگرنگترین

ساری بە توندی هێرش دەکاتە سەر یاریزانەکانی

یاریگا-ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسی هێرشێکی خەست دەکاتە سەر یاری یاریزانەکانی یانەکەی پاش شکستەکەیان بەرامبەر ئارسناڵ.

چێڵسی لەو یارییەدا تەنها یەک لێدانی بۆ گۆڵ هەبوو، ئەمەش راهێنەرە ئیتاڵییەکەی بەجۆرێک توڕەکرد لە پرێس کۆنفرانسی پاش یارییەکەدا وتی “ئەم گروپە یاریزانەی ئێستا  زۆر سەختە هانیان بدەیت باش یاری بکەن! زۆر توڕەم چونکە بەخراپی بەرەو یارییەکە رۆشتین و چوینە کەش و هەوای یارییەکەوە، دۆڕان لام ئاساییە بەڵام بەم جۆرە نا کە کەس هەوڵی نەدەدا و بەرامبەر تیمێک یاریمان کرد ئەوان لە ئێمە زۆر زیاتر پەرۆشی بردنەوە بوون”.

ساری پاش یارییەکە پرێس کۆنفرانسەکەی دواخست بەهۆی ئەوەی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بۆ ماوەیەکی دوور ودرێژ قسەی لەگەڵ یاریزانەکانی کرد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close