ئیسپانیاگرنگترین

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان؛ یاریزانانی ریال مەدرید ئێوارەخوانێک سازدەکەن

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی ریال مەدرید لە ئێوارەخوانێکی تایبەت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بەهێزترکردنی یەکگرتووییان کۆبوونەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم یاریزانانی تیپی یەکەمی ریال مەدرید لە ئێوارخوانێکدا کۆبوونەوە، تەنانەت یاریزانە پێکراوەکانیش (ئیدێر میلیتاو، رۆدریگۆ و جود بێلینگهام) بەشدارییان کردووە.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆبوونەوەکە بەبێ ستافی راهێنەران سازکراوە و تەنیا یاریزانەکان خۆیان ئامادەییان هەبووە، هەروەها ئێوارەخوانەکە لەلایەن کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆرەوە سازکراوە و پارەی خواردنەکەیان داناوە.

یاریزانانی ریال مەدرید لە ئێوارخوانێکی تایبەت

ساتی کۆبوونەوەکە گرنگە، ریال مەدرید خۆی بۆ دوو یاریی چارەنووسساز لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەکات و لە لالیگاش لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای پێشەنگ لە رکابەرییەکی قورسدایە و بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ یانەکە پلەی دووەمی گرتووە.

بەگوێرەوی رۆژنامە ئیسپانییەکە، لە کۆبوونەوەکەدا یاریزانەکان جەختیان لەسەر سەرنجخستنە سەر یارییەکانی داهاتوو کردووەتەوە، دووپاتیان کردووەتەوە پێویستە بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ و ئەنجامێکی شایستە بە یانەکە بەدەستبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button