ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا ناوی راهێنه‌ری زاخۆ ئاشكرا ده‌كات

له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت..

Yariga App

یاریگا –

دوای دەستلەکارکێشانەوەی وسام ڕزق لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ، کارگێڕی یانەکە بە خێرایی کەوتە گەڕان بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکی گونجاو.
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەستی کەوتوون، یانەی زاخۆ لەگەڵ راهێنەری بە ئەزموون، ئەیوب ئۆدیشۆ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

وردەکاریی رێککەوتنەکە

سەرچاوەکەی یاریگا ئاشکرایکردووە کە ئەیوب ئۆدیشۆ لە نێوان چەندین به‌ربژێر بووه‌ بژاردەی یەکەمی یانەکە، هۆکاری سەرەکی ئەم هەڵبژاردنەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئۆدیشۆ بە زۆربەی مەرجەکانی کارگێڕی یانەی زاخۆ رازی بووە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، یانەی زاخۆ بە شێوەیەکی فەرمی واژۆکردنی گرێبەستەکە و دەستبەکاربوونی ئەم ڕاهێنەرە ڕابگەیەنێت.

بۆچی ئەیوب ئۆدیشۆ؟

کارگێڕی یانەی زاخۆ لە هەڵبژاردنی ئۆدیشۆدا پشتی بە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی ئەم ڕاهێنەرە بەستووە لە خولی عێراقدا. ئۆدیشۆ یەکێکە لە ڕاهێنەرە هەرە سەرکەوتووەکان کە پێشتر توانیویەتی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ هەردوو جەمسەرە بەهێزەکەی بەغدا، یانەکانی زەورا و قوە جەوییە بەدەستبهێنێت. ئەم ئەزموونە گەورەیە وای کردووە زاخۆ متمانەی پێ بکات بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکە لە قۆناخی داهاتوودا.

دۆخی ئێستای یانەی زاخۆ

 

ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە یانەی زاخۆ لەسەر دوو ئاستی جیاواز کێبڕکێ دەکات:
له‌ جامی یانەکانی کەنداو: هەرچەندە شەوی ڕابردوو یانەکە بە تاکە گۆڵێک بەرامبەر یانەی قادسیەی کوێتی تووشی شکست بوو، بەڵام پێشوەختە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کردووە.
هه‌روه‌ها خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ ئێستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەدایە و ئامانجیەتی بە هاتنی ئۆدیشۆ پێگەی خۆی لە ریزبەندییەکەدا باشتر بکات و بچێتە ناو چوار گۆشەی زێڕین.
بڕیارە ئەیوب ئۆدیشۆ ئەرکی سەرپەرشتیکردنی مەشق و راهێنانەکانی تیپەکە بگرێتە ئەستۆ بۆ ئامادەکاری بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی ئەستێرەکان و قۆناخی داهاتووی جامی کەنداو.

بابەتی زیاتر

Back to top button