ئیسپانیاگرنگترین

کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی؛ ئالڤارۆ ئاربێلوا و دانی کارڤاخاڵ کۆبوونەتەوە

کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە؟

Yariga App

یاریگا –

دوێنێ سێشەممە، ئاربێلوا و کارڤاخاڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و باسکردنی رووداوەکانی دوای یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا کۆبوونەتەوە.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، هەردوولا دوێنێ لە ڤالدێباس کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان کردووە و تاوتوێی هۆکاری یاریپێنەکردنی یاریزانەکەیان کردووە.

بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاربێلوا بەرگریی لە بڕیارەکەی کردووە، رایگەیاندووە لەپێناو دانی ئەو بریارەی داوە و نەیویستووە بیخاتە مەترسییەوە بەوپێیەی تازە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە.

دانی کارڤاخاڵ لەسەر کورسی یەدەک

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەشی کۆبوونەوەکە زۆر ئارام و ئەرێنی بووە، بەبێ هیچ جۆرە گرژییەک راهێنەر و کاپتنەکەی ریال مەدرید بیروڕاکانیان بۆ یەکدی باس کردووە، لە کۆبوونەوەکە گرنگی کارڤاخاڵ لەنێو پێکهاتەی یانەکە خراوەتەڕوو.

ریال مەدرید لە گەڕی 23ـی یارییەکانی لالیگا لە یاریگای مێستایا بووە میوانی یانەی ڤالێنسا و 2-0 یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە، سەرەڕای بردنەوەکە، کەشی نێو ژووری جلگۆڕینی یانەکە بێ گرژی نەبوو، ئەمەش دوای دەرکەوتنی کارڤاخاڵ بە تووڕەییەوە بەهۆی یاریپێنەکردنی سەرەڕای ئەوەی چەند هەفتەیە یاریزانەکە ئامادەیە و لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام ئاربێلوا لەبری ئەو یاریی بە دەیڤد خیمینێز، یاریزانی کاستیا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button