
یاریگا –
هێشتا بەزمی بایکۆتکردنەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەتەواوەتی قسەوباسی لەسەردەکرێت و هەواڵێکی شۆکهێنەریش لەسەر جواو فێلیکس بڵاودەکرێتەوە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا رۆناڵدۆ بە بایکۆتکردنی یارییەکانی نەسڕ گڕی لە شەقامی وەرزشی سعوودی بەردا بەهۆی ناکۆکی و رەخنەی لەگەڵ سندووقی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە لە جیاوازیکردن لە خەرجی لەنێوان یانەکاندا.
هاندەرانی تۆپی پێی سعوودی بەگشتی و یانەی نەسڕ بەتایبەت چرکەکان دەژمێرن بۆ بینینەوەی دۆن لە یارییەکاندا کە چاوەڕواندەکرێت 14ی ئەم مانگە بەرامبەر وەحدە بگەڕێتەوە، کەچی بە زانیارییەکی شۆکهێنەر لەسەر فێلیکسی هاونیشتیمانی رۆناڵدۆ بەسەرکرانەوە.
هەتا ئێستا وا زانراوە کە یاریزانە پۆرتوگالیەکە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی لە چێڵسیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەسڕ، بەڵام سعود ئەل سارامی وتەبێژی پێشووی یانەکە و رۆژنامەنووسی ئێستا، زانیارییەکی جیاوازتر و نەبیستراوی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتەجێی بایەخی زۆرێک لە میدیا جیهانییەکانیش.
پێشتر کاتێک لە هاوینی 2025 جواو پەیوەندی بە نەسڕەوە کرد، وا راگەیەندرا کە هەمیشەییە و بە بڕی 26.2 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی ئەنجامدراوە، بەڵام وەک ئێستا سعود ئاشکرای کردووە
نەسڕ جواو فێلیکسی نەکڕیوە، بەڵکوو بەخواستن و بۆ ماوەی دوو وەرز لە چێڵسی هێناویەتی.
🚨🗣️ Breaking: Saud Al Sarami, journalist and former Al Nassr spokesperson, clarifies:
“Al Nassr did not buy João Félix. The Portuguese star is on a two-season loan from Chelsea.”
— MatchDay Central (@MatchDCentral) February 10, 2026
هێشتا هیچشتێکی فەرمی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو وتەبێژەی پێشووی نەسڕ لەلایەن یانەکە و یاریزانەکەوە رانەگەیەندراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت بابەتەکە بەبێ وەڵام تێنەپەڕێت بەوپێیەی ئێستا کەشی دوای بایکۆتەکەی رۆناڵدۆ هێشتا هێور نەبووەتەوە.



