
یاریگا –
پێپ گواردیۆلا بە لێدوانێک داهاتووی لاوێکی لەگەڵ مانچێستەر سیتی مسۆگەرکرد.
لەپێش یارییەکەی سبەی بەرامبەر فوڵهام لە گەڕی 26ی پرێمەرلیگ، گواردیۆلا ستایشێکی زۆری عەبدولقادر خوسانۆڤی کرد و بە داهاتووی یانەکەی وەسفکرد.
خوسانۆڤ زستانی 2025 بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە لێنسی فەڕەنسیەوە بە گرێبەستێکی چوار ساڵ و نیوی پەیوەندی بە سیتیەوە کرد وەک یەکەمین یاریزانی ئوزبەکی لە مێژووی یانە ئینگلیزیەکە.
بەرگریکارەکە کە تازە تەمەنی 21 ساڵە، وردە وردە خۆی لە پلانەکانی گواردیۆلادا جێگیرکردووە و، راهێنەرە ئیسپانیەکە لەبارەیەوە وتی
مانچێستەر سیتی بە هەبوونی خوسانۆڤ بۆ چەندین و چەندین ساڵیتر خاوەنی بەهرەمەندێک دەبن.
لەبارەی ئاستەنگیەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ خوسانۆڤ، پێپ وتی
ئینگلیزیەکەی؟ وەک ویلیام شەکسپیر (هۆنراوە و شانۆنووسی بەناوبانگی ئینگلیزی) قسە ناکات، بەڵام باشتر و باشتر دەبێت. زۆر زیرەکە. لەڕووی جەستەیەوە، بەهێزە و خێرا… بەردەوام لە شوێنی باشدا دەوەستێت.
🔵🇺🇿 Pep Guardiola: “Man City have a great talent with Khusanov for many, many years”.
“English? He doesn’t speak like William Shakespeare, but he’s getting better and better. He is so intelligent. Physical, so strong and fast… and always getting in good positions”. pic.twitter.com/CcJa0PJVcf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 10, 2026



