
یاریگا –
ئۆلیڤیێ گلاسنەر لە 16ی مانگی رابردوو بڕیاریدا هاوینی داهاتوو کە گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بەسەردەچێت، نوێی نەکاتەوە و یانەکە جێبهێڵێت.
سەرباری بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکەی، راهێنەرە نەمساییەکە لە هزری هاندەرانی پاڵاسدا دەمێنێتەوە، بەوپێیەی توانی بۆ یەکەمین جار بیانکاتە خاوەنی نازناوێکی گەورە کە ئەویش بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا 2024/25 بوو.
ناکۆکیەکانی گلاسنەر لەگەڵ کارگێڕی یانەکە گەیشتە لووتکە کاتێ رەخنەی توندی لە سیاسەتەکانیان گرت بەهۆی فرۆشتنی دیارترین ئەستێرەکانیان کە ئەوانیش ئێبێرێچی ئیزێ لە هاوین بۆ یانەی ئارسیناڵ و، مارک گێی کاپتنی یانەکە لە مێرکاتۆی زستان بە مانچێستەر سیتی.
لە نوێترین لێدوانیدا پێش یارییەکەی سبەی بەرامبەر بێرنلی کە ئایا لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە، گلاسنەر جەختیکردەوە
بڕیارەکەم بۆ جێهێشتنی کریستاڵ پاڵاس لە کۆتایی وەرزەکە بڕیاری کۆتاییە، هیچ شتێ نەگۆڕاوە.
🚨🛑 Oliver Glasner: “My decision to leave Crystal Palace at the end of the season is final. No changes”. pic.twitter.com/3y3B4VEHJz
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 10, 2026
ئەم لێدوانەی گلاسنەر لەکاتێکدایە یانەکەی لە پرێمەرلیگ لە پلەی 13 دێت، لە کۆنفرانسلیگیش لە یانەکانی پاشکۆیە بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.



