
یاریگا –
لە چەند هەفتەی رابردوودا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە سەرباسی میدیاکانی جیهان کاتێ بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سندووقی وەبەرهێنانی سعوودی بۆ دوو یاریی بایکۆتی یارییەکانی نەسڕی کرد.
وردەکاریی لەم بەستەرەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
ئەگەرچی دوێنێ ئەفسانە پۆرتوگالیەکە گەڕایەوە بۆ مەشقەکانی نەسڕ وەک خۆئامادەکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی وەحدە لە 14ی ئەم مانگە، بەڵام بەرپرسانی سعوودی هێشتا پلانی جێگرەوەی خۆیان لەبیرنەکردووە بۆ سەردەمی دوای رۆناڵدۆ کە ئەویش گواستنەوەی محەمەد سەڵاحە.
ئەگەرچی ئەستێرە میسڕیەکە گرێبەستی نوێی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە کە تا هاوینی 2027 دەخایەنێت، بەڵام ئەو ئۆفەرەی سعوودیەکان بۆیان ئامادەکردووە، رەتکردنەوەی مەحاڵە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مارک مارین لە رۆژنامەی سپۆرت، بەرپرسانی خولی ئەو وڵاتەی کەنداو ئامادەن مووچەی ئەستێرە میسڕیەکە سێ هێندەی ئەوەی لێ بکەن ئێستا لە لیڤەرپوول پێیدەدرێت.
وەک رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی، مووجەی ساڵانەی سەڵاح لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە 24 ملیۆن یۆرۆیە. بەڵام سعوودیەکان بۆی دەکەن بە 72 ملیۆنی ساڵانە کە یەکسانە بە سێ هێندەی مووچەکەی ئێستای.
💣 Bombazo con el futuro de Salah
😱 ¡Le ofrecen 72 millones anuales!
✍️ @marcmarinn https://t.co/VcnMlcXg6i
— Diario SPORT (@sport) February 10, 2026



