چامپیۆنزلیگگرنگترین

کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن تاکە رکابەری ئەم وەرزەی باڤاریەکانی ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

ڤینسنت کۆمپانی تاکە یانەی رکابەری ئەم وەرزەی خۆیان دەستنیشان دەکات و پێی وایە لەسەر ئاستی ئەوروپا بەربەستیان دەبێت لە چامپیۆنزلیگ.

باڤارییەکان بە راهێنەرایەتی کۆمپانی کە دووەم وەرزی خۆیەتی لەگەڵ ئەو یانەیە، بە ئاستێکی ناوازەدا تێپەڕدەبن. لە کێبڕکێکانی بوندێسلیگا لەدوای 21 هەفتە بەجیاوازیی 6 خاڵ لەپێش نزکیترین رکابەریانەوە دێن کە دۆرتموندە. لە چامپیۆنزلیگیش لە ریزبەندی دووەم و وەک باشترین 8 یانەکەی سەرووی ریزبەندییەکە سەرکەوتوون بۆ قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

لە نوێترین لێدوانیدا راهێنەرە بەلجیکیەکەی بارسێلۆنای وەک تاکە بەربەست زانی بۆ خواستە ئەوروپیەکەیان و وتی

بارسێلۆنا تاکە یانەیە لە چامپیۆنزلیگ، بە رای من، بتوانێت بمانوەستێنێت یان ئێمە بیانوەستێنین. ئەوان رکابەرێکی راستەوخۆن لەم گەشتە ئەوروپیە. ئاستیان، ناسنامەی یاریکردنیان و کۆنترۆڵکردنی یارییان, کە ئەوە ئیتر ئاستێکی تەواو بەرزە. ئەگەر یانەیەک هەبێت لە چامپیۆنزلیگ بایرن تووشی ساتێکی ناهەموار بکات، ئەوا بارسایە. بۆیە دەبێت رێزیان لێبگرین.

بابەتی زیاتر

Back to top button