ئیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە کێبڕکێی لالیگا دەکشێتەوە

ڤیاڕیاڵ هەڕەشە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکشەممە بەرامبەر ریال بێتیس دۆڕا و لە جەنگە گەورەکە دەکشێتەوە.

ئاتلێتیکۆ لەنێو مێترۆپۆلیتانۆ یەکشەممە میوانداریی بێتیسی کرد و بە گۆڵێکی ئانتۆنی شکستی هێنا، بە ڕادەیەکی زۆریش ماڵاوایی لە دەرفەتی شەڕکردن بۆ نازناوی لالیگا کرد، ئەگەرچی پێش ئەو یارییەش دەرفەتی رۆخێ بلانکۆس زۆر کەم بوو.

ئاتلێتیکۆ لە لالیگا لە دوایین 5 یارییدا تەنیا 2 بردنەوەی هەیە، لە کاتێکدا بارسێلۆنا لە هەمان ژمارەی یاریدا 4 یاریی بردووەتەوە و ریال مەدریدیش سەرجەم یارییەکانی خۆی بردووەتەوە. ئەمەش وایکردووە ئاتلێتیکۆ نەتوانێت بگەڕێتەوە و جیاوازی خاڵەکان کەم بکاتەوە.

ڤیاڕیاڵیش دۆخەکەی لە تیمەکەی سیمیۆنی ئاڵۆزتر کردووە، دووشەممە 4-1 لە ئیسپانیۆڵی بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 45 خاڵ، بەمەش لەگەڵ ئاتلێتیکۆ یەکسانبووەوە. لە سەرووی ئەوەشەوە تیمەکەی مارسێلینۆ گارسیا یارییەکی دواخراوی بەرامبەر لێڤانتێ ماوە.

ئێستا زەردپۆشەکان هەڕەشە لە پێگەی ئاتلێتیکۆ دەکەن لە پلەی سێیەم، کە دوو وەرز لەمەوبەریش توانیان ئەو پێگەیە بەدەست بهێنن، دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نایاب و بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا گەیشتنە چامپیۆنزلیگ.

ریال بێتیس لە پلەی پێنجەمە و دوای بردنەوەکەی یەکشەممە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئێستا 7 خاڵ لەدوای یانەکەوەیە، کە ئەمەش خەونی گەیشتنیان بە پلەی چوارەم بەزیندوویی دەهێڵێتەوە.

ئاتلێتیکۆ ئێستا زیاتر سەرنجی لەسەر جامی شا و چامپیۆنزلیگە، بەڵام ناکرێت لە لالیگا ئاسوودەبن ئەگەر بیانەوێت پێگەیەک لە خولە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button