بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دیبالا نزیکە لە جێهێشتنی یەکجارەکی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

دوای 14 ساڵ یاریکردن لە ئەوروپا، پاولۆ دیبالا نزیکە لە جێهێشتنی ئەو کیشوەرە ئەگەر گفتوگۆکانی لەگەڵ رۆما بۆ گرێبەستی نوێ هیچ بەرەوپێشچوونێک بەخۆوە نەبینێت.

دیبالا لەوەتەی ساڵی 2012 لە ئینیستیتۆی ئەرجەنتینی هاتووەتە ئەوروپا، تەنها لە خولی ئیتاڵی یاری کردووە. یەکەمجار لە ریزەکانی پالێرمۆ، دواتری یوڤێنتوس کە زۆرترین ماوەی لەگەڵ خانمە پیرەکەبوو لە 2015-2022 پێش ئەوەی پەیوەندی بە رۆماوە بکات.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ئەکرەم کونوری رۆژنامەنووسی شارەزا لە بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، ئەگەرێکی بەهێزە دیبالا بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی و پەیوەندی بە بۆکاجونیۆرزەوە بکات.

ئەکرەم نووسیویەتی پاولۆ ئێستا لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی و پاداشتیش وەردەگرێت، بەڵام یۆڤی دەیەوێ ئەو بڕە کەم بکاتەوە بۆ کەمتر لەوەی وەریدەگرێت ئەویش 4 ملیۆن یۆرۆیە.

هەربەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، ئەگەر رۆما و دیبالا نەگەنە رێککەوتن، ئەوە بۆکاجونیۆرزی چاودێر بەسەر دۆخەکەوە هەنگاوی کردارەکی دەنێت و بۆ گواستنەوەی دێتەپێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button