
یاریگا –
باوکی ئالێکس ماک ئالیستەر وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە بە یانەی ریال مەدرید دەداتەوە.
لە ماوەکانی رابردوو تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووە، کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید داوای لە یانەکە کردووە ماک ئالیستەر هەوڵی گواستنەوەی ماک ئالیستەر بدەن، هەرچەندە هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یاریزانەکە نەکرا، بەڵام ریال مەدرید ئاماژەی ئەرێنی لەلایەن کەسە نزیکەکانی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەوە پێگەیشت.
رۆژنامەی ئاس چەند لێدوانێکی باوکی ماک ئالیستەری بڵاوکردووەتەوە کە هەر خۆی بریکاری یاریزانەکەشە و دەڵێت:
پێویستە ئاگاداربم، ئێستا بۆ لیڤەرپوول یاریی دەکات، ئەگەر لە داهاتوودا دەرفەت بێتە پێشەوە و گونجاو بێت، پێویستە بڕیاری خۆت بدەیت، ئەوەی ئێستا دەتوانم بیڵێم ماک ئالیستەر ئێستا سەرنجی لەسەر لیڤەرپوول و ئەم وەرزەیە، ئالێکس زۆر لە لیڤەرپوول دڵخۆش و ئاسوودەیە.

ماک ئالیستەر لە ساڵی 2023 لە یانەی بڕایتنەوە بە 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و بەهای ئێستای لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان بە 85 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.
براوەکەی مۆندیال تاوەکوو ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ رێدز هەیە، لەم وەرزە لەکۆی 34 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی لە حەوت گۆڵدا کردووە.



