ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ئێڤەرتن بەرگریکارێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکاتە ئامانج

ئاتلێتیکۆ ئامادەیە دەستبەرداری ببێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئێڤەرتن ئارەزووی گواستنەوەی رۆبن لێ نۆرماند، بەرگریکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات و یانە مەدریدییەکەش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن پلانی بۆ گواستنەوەی لێ نۆرماند داناوە و دەیانەوێت لە رێی گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە هێڵێکی بەرگریی پتەو و پڕ ئەزموون بنیاتبنێن.

ئێڤەرتن ئێستا بە سەرپەرشتی دەیڤد مۆیس بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی هەشتەمی پرێمەرلیگدایە و هەوڵی گەیشتن بە یۆرۆپالیگ دەدات، بۆیە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو هێڵی بەرگریی یانەکە نوێبکاتەوە.

رۆبن لێ نۆرماند

ماڵپەڕەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، هەرچەندە لێ نۆرماند تاوەکوو ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس دا هەیە، بەڵام یانەکە دەرگای رۆیشتنی بە روودا دەکاتەوە و تاوەکوو ئێستاش متمانەی تەواوەتی دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەکەی بەدەستنەهێناوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە دەشڵێت، ئاتلێتیکۆ لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەی داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بەرگریکارە 29 ساڵانییەکە، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 66 یاریی بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button