ئامانجی نوێی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی هاوینە ئاشکرا دەکرێت
یاریزانەکە لە گواستنەوە بەردەست دەبێت

یاریگا –
ریال مەدرید بەهۆی قەیرانی هێڵی بەرگری لە هاوینی داهاتوو بەدوای بەرگریکارێکدا دەگەڕێت.
ئاشکرایە کە ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو بە دوای یاریزانێکی دڵی بەرگریدا دەگەڕێت و لە چەند مانگی رابردوودا چەند ناوێک باسکراون.
بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوایین ناو کە باس دەکرێت بەرگریکاری ئێستای تۆتنها، کریستیان رۆمێرۆی ئەرجەنتینی تەمەن 27 ساڵانە، کە بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئینگلتەرا تێیکەوتووە وادەکات لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا بەردەست بێت.
ئەم هەواڵانە دوای ئەوە دێت کە لە ئینگلتەرا دەنگۆ هەبوو کە بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە رەنگە لە وەرزی داهاتوو شوێنی یاریکردنی بگۆڕێت، ئەگەرچی هێشتا گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهام ماوە. دوای لێدوانەکانی دژی بەڕێوەبەرانی یانەکەی ئێستا دەنگۆی رۆیشتنی یاریزانەکە سەرجەم میدیاکانی تەنیوە.
رۆمێرۆ لە هاوینی رابردوو نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەڵام گواستنەوەکە نەگەیشتە ئەنجام، ئێستاشی لەگەڵ بێت رۆخێ بلانکۆس چاوی لە بەرگریکارەکەیە، تەنیا دوو مەدریدییەکە نین بەڵکوو بارسێلۆناش یەکێکە لەو ناوانەی ناوی بە یاریزانەکەوە بەستراوەتەوە.



