ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید هێرشەکانی بۆ سەر بارسێلۆنا زیاد دەکات

دوو هێندەی پێشوو هێرش دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە سەرجەم بەرنامەکانی کەناڵی فەرمی ریال مەدرید بەشێک هەیە بۆ هێرشکردنە سەر بارسێلۆنا.

بەگوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، کەناڵی فەرمی ریال مەدرید رەخنەکانی لەبارەی کەیسەکەی نیگرێیرا بۆ سەر بارسێلۆنا زیاد کردووە. ئێستا سەرجەم بەرنامەکانی کەناڵە باس لەو بابەتە دەکەن، کە هەندێکیان بە تەواوی بۆ ئەو کەیسە تەرخان کراون.

کەناڵی ریال مەدرید ماوەیەکی زۆر رووماڵی ئەم بابەتە دەکات، بەڵام لەو کاتەوەی بارسێلۆنا کشانەوەی لە سوپەرلیگی ئەوروپی راگەیاندووە، رەخنەکان زیاتر بوونە.

لەم بەرنامە تایبەتانەدا کەناڵەکە تیشک دەخاتە سەر گەواهیدانی خوان لاپۆرتا لەسەر کەیسەکە. هەروەها ئەو لێدوانانەی سەرۆکانی پێشووی بارسێلۆنا، بارتمۆیۆ و ساندرۆ رۆسێل نیشان دەدات کە لە دادگا پێشکەشێان کردووە، هەروەها لێدوانەکانی راهێنەرانی پێشووی یانەکە، لویس ئێنریکی و ئێرنێستۆ ڤالڤێردی.

کەناڵی ریال مەدرید رەخنەیەکی زۆری لێگیراوە بە تۆمەتی ئەوەی فشار دەخاتە سەر ناوبژیوانەکان، هەروەها خوان لاپۆرتاش هەندێک جار رەخنەی لەوە دەگرت کە هەر کاتێک کەناڵی یانەکە دەرفەتی هەبێت دەست بە جووڵە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button