ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ رافینیا بە باشترین وەرزشوانی ساڵ دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، ئەستێرەی بەڕازیلی خەڵاتی تۆرسکی بۆ باشترین وەرزشوانی ساڵ بەدەستهێنا.

درەنگانی شەوی رابردوو رادۆی کادینا سێر خەڵاتەکانی تۆرسکی دابەشکرد، رافینیا، هێرشبەری بارسێلۆنا وەکوو باشترین وەرزشوانی ساڵ دەستنیشانکرا و خەڵاتەکەی پێشکەشکرا.

رافینیا بەهۆی پێکان بەشداریی دوو یاریی رابردووی بارسێلۆنای نەکردووە، دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی باسی لە کاتی گەڕانەوەی کرد و دڵنیا نییە دەتوانێت بەشداریی یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات یاخود نا.

%100 دڵنیا نیم بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی دەکەم یاخود نا، رۆژانە کار لەسەر گەڕانەوەم دەکەم و بۆ یایکردن بەپەرۆشم.

رافینیا لە هاوینی 2022 بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ لە لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 80 ملیۆن یۆرۆیە.

رافینیا بە درێسی یانە کاتالوونیەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشدایی 166 یاریی کردووە، 67 گۆڵی کردووە و 56 گۆڵی دروستکردووە.

دوو نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

Back to top button