ئینگلتەراگرنگترین

لوک شاو وەسفێکی نایابی کاریک دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەمووان ستایشی مایکڵ کاریک دەگەن بۆ ئەو جیاوازیانەی لەگەڵ خۆیدا هێناونی لەوەتەی لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتدی پێسپێردراوە.

دوای دوورخستنەوەی روبێن ئامۆریم، کارگێڕی یانەکە جارێکیتر کاریکی بەشێوەی کاتی هێنایەوە و پۆستەکەی پێبەخشی وەک چارەسەرێکی خێرای دۆخە وێرانبووەکەیان. بەڵام لەو چوار یارییەی ئەنجامیداوە، سەرجەمیانی بردووەتەوە. بەوەش بووەتەجێی ستایشی نێوخۆیی یانەکە کە نوێترین لوک شۆیە لە وەسفێکی نایابدا وتی

مایکڵ کاریک گۆڕانکارییەکی زۆری بەدیهێناوە. بەڵام لای من، گەورەترینیان ئەوەیە کە یانەکە دەناسێت. زۆر باش دەزانێت بۆ بردنەوەی یاری چی پێویستە، چی شتێک هەمووان دڵخۆش دەکات و چێژ لەوە ببەین کە ئەنجامی دەدەین.

لێدوانی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە پێش یارییەکەی سبەی شەویانە لە گەڕی 26ی پرێمەرلیگ بەرامبەر وێستهام. بردنەوە زیاتر لە پێگەکانی سەرووی ریزبەندیی جێگیریان دەکات کە ئێستا بە 44 خاڵەوە لە پلەی چوارەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button