ئینگلتەرا

ڕۆنی: پۆگبا پێویستی بە سەربەخۆییە لە یاریگا

یاریگا- واین ڕۆنی ئەستێرەی پێشووی ئینگلتەرا و مانچستەر یۆنایتد، باسی ئاستی پۆل پۆگبا دەكات و دەلیت پێویستی بە سەربەخۆییە لە نێو یاریگا تا ئاستی بگاتە لووتكە.

ئاستی یاریزانە فەڕەنسیەكە لە سەردەمی جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی زۆر دابەزی ودوای هاتنی ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ئاستی گەشتە لووتكە.

هێرشبەرەكەی پێشووی ئینگلاند بۆ (ESPN): چاوم لە پۆگبا بوو لە منداڵیەوە، توانایەكی گەورەی هەیە ، بەڵام لە ئاستێكی لاواز بوو بەهۆی ڕاهێنەرەوە.

زیاتر درێژەی پێداو ووتی: شتێكی قورسە ئاستی باش پێشكەش بكەیت كاتێك ڕاهێنەر هەموو بڕیارێك بسەپێنێ بەسەرتدا، پێویستە لەیاریگادا بەدوای هەلدا بگەڕێی.

هەروەها سەبارەت بە ڕاشفۆرد : قسەم لەگەلی كردووە ، هەوڵی زۆر ئەدا بۆ زیاتر پەرەدان بەئاستی، ئەگەر بە خێرایی بە تۆپەوە بڕوات زەحمەتە ڕاگیرانی ئەوە خاڵی بەهێزیەتی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close