ئیسپانیاگرنگترین

رافینیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی دەکات؟ یاریزانەکە وەڵامدەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بە کۆمەڵێک پێکانی کاریگەرەوە لەبەردەم یارییەکی قورسدایە کە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی چوونی پێش کۆتایی جامی شا.

گاڤی، پێدری و رافینیا سێ لە پێکراوە کاریگەرەکانن لە تیمەکەی هانزی فلیک. ئەوەی یەکەم و دووەمیان درێژخایەنترە وەک لەچاو ئەستێرە بەڕازیلیەکە کە فشار لەسەر ماسوولکەکانی دروستبووە بەهۆی زۆر یاریکردنەوە. هەر ئەوەشبوو لە کۆتا یاریی ئەم هەفتەی بەرامبەر مایۆرکا پشووی پێدرا بۆ زیاتر دوورخستنەوەی لە مەترسی قورسبوونی پێکانەکەی.

لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەنووسان پرسیاریان ئاڕاستەکرد، رافینیا بۆ یاریی داهاتووش بەرامبەر ئاتلێتیکۆ هیچ دڵنیاییەکی نەدا و وتی

من 100% ئامادەنیم. رۆژانە کار لەسەر چاکبوونەوە دەکەم. زۆریش بەپەرۆشم بۆ یاریکردن.

ئاستی ئەستێرە بەڕازیلیەکە لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیکدا بەشێوەیەکی بەرچاو تەقیەوە، بەجۆرێک وەرزی رابردوو نەک تەنها لەسەر ئاستی یانەکەی وەک باشترین یاریزان مشتومڕی لەسەر بکرێت، بەڵکوو لەسەر ئاستی جیهانیش بەشێك لە شەقامی وەرزشیی بە زیاتر لە پلەی پێنجەمی خەڵاتی باڵۆندۆر دەیانبنی کاتێک لەو ریزبەندیە ناوی بینرا.

ئەم وەرزەش لە 21 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی لە 17 گۆڵدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button