
یاریگا –
مایکڵ کاریک ئاگەداری دۆخی هاندەرە قژبژەکەی مانچێستەر یونایتد و لەو بارەیەوە لە کۆنفرانی رۆژنامەوانیدا رووبەڕووی ئەو بابەتەکرایەوە.
سبەی بۆ هاندەرانی مان یونایتد رۆژێکی تایبەت و بۆ فرانک ئیلێت تایبەت دەبێت کاتێک یانەکەیان لە میانی هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی وێستهام.
ئیلێت بەهۆی ئەو چاڵنجەی لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2024 رایگەیاندووە کە پرچی ناتاشێت تا مانچێستەر یونایتد 5 یاریی لەسەریەک نەباتەوە، بووەتە خاوەنی فۆڵەوەرزێکی زۆرو ژمارەیان خۆی دەدات لە 1.2 ملیۆن.
Frank Ilett (The United Strand) (@theunitedstrand) • Instagram photos and videos
لەدوای دەرکردنی روبێن ئامۆریم و دەستبەکاربوونی کاریک، شەیتانە سوورەکان لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئینگلیەکە تا ئێستا 4 یارییان کردووە و لە هەموویاندا براوەبوونە. بەوەش تەنها بەربەستی وێستهام ماوە تا فڕانک لە پرچە گڤەکەی رزگاربکات.
لە کۆنفرانە رۆژنامەوانیەکەدا کاریگ لەبارەی ئاڵنگارییەکەی فڕانک وتی
بەڵێ، ئاگەداری ئەوەم. منداڵەکانم ئاگەداریانکردمەوە لەبارەی ئەوە. بەڵام بەدڵنیاییەوە بابەتەکە نابێتە قسەوباسی تیمەکە وەک ئاستی پیشەگەر. بەڵام دەتوانم تێبگەم لەوەی چی دەگوزەرێت. شتەکە دەمهێنێتە پێکەنین، بەڵام لە کۆتاییدا کاریگەریەک جێناهێڵێت.
Michael Carrick is aware of the United Strand’s haircut challenge 😆💈 pic.twitter.com/qcWLknaTjf
— Match of the Day (@BBCMOTD) February 9, 2026
تیمەکەی کاریک کە ئەم وەرزە تەنها پرێمەرلیگیان بەدەستەوەیە بۆ کۆشش کردن لەپێناویدا، بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی چوارەم دێن، بە جیاوازیی 12 خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵی پێشەنگ.



