ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ قسەی نەشیاوی بە ناوبژیوان وتووە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەکانی ئیسپانیا قسەکانی کیلیان ئێمباپێیان ئاشکراکرد کە شەوی رابردوو بە ناوبژیوانی چوارەمی گوتبوو.

ریال مەدرید توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام، بەڵام دوای زەحمەتیەکی زۆر، لە ڤالێنسیای خاوەن ماڵ ببەنەوە و کۆتایی بە دێوەزمەی یاریگای مێستایا بهێنن. ئالڤارۆ کارێراس خاوەنی گۆڵی یەکەم لە خولەکی 65 و ئێمباپێ لە خولەکی 1+90 خاوەنی گۆڵەکانی مەدرید بوون.

بەڵام ئەوەی هاندەران و بینەرانی یارییەکە نەیانبینی، گۆشەیەکی دیکەبوو تەنها سەرچاوە تایبەتەکان ئاشکرایان کردووە ئەویش وتەی نەشیاوی هێرشبەرە فەڕەنسیەکەبووە لە دژی ناوبژیوانی چوارەم.

بەگوێرەی کامێرایەکی تایبەتی پێگەی DAZNی وەرزشی، لە کاتی چوونەدەرەوەیان بۆ پشووی نێوان گێمەکان، ئێمباپێ لە ناوبژیوانی چوارەم دەچێتەپێشەوە و لەسەر حاڵەتێکی ئۆفساید پێی دەڵێ بۆچی ئۆفسایدبوو؟ بۆمی روونبکەرەوە.

ناوبژیوانیش لە وەڵامدا دەڵێ: “لە ژوورەوە پێت دەڵێم.” دواتر کە ناوبژیوانەکە دەنگی نابێت، جارێکیتر کیلیان لە راڕەوی یاریزان رێی لێدەگرێتەوە و پێی دەڵێ: خۆ تۆ گوتت لەژوورەوە پێت دەڵێم، ئەوە ئێستا لەژوورەوەین، بۆچی پێم روونکردنەوەم نادەیتێ؟

بەگوێرەی سەرچاوەکان، لەو کاتەی ناوبژیوانەکە بێدەنگ دەمێنێتەوە لەبەرامبەر پرسیارەکانی کیلیاندا، یاریزانە فەڕەنسیەکە روودەکاتە ئێدواردۆ کاماڤینگای هاونیشتیمانیی و پێی دەڵێ: برا، ئەم ناوبژیوانانە گاڵتەجاڕن!

بابەتی زیاتر

Back to top button