ئەڵمانیائەوروپا

بۆ جاری سێیەم لەم وەرزە مارکۆ ڕۆیس بە باشترینی مانگ هەڵبژێردرا

یاریگانێت- سایتی فەرمی خولی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە کە مارکۆ ڕۆیس لە یانەی دۆرتمۆند بە باشترین یاریزانی مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو دیاری کراوە.

ڕۆیس کە توانی پێش هەریەکە لەم پاڵێورانە بکەوێت: بەرگریکاران داڤید ئالابا و جۆشوا کیمیچ و هەروەها لیڤاندۆڤسکی هێرشبەر لە یانەی بایەرن موینخ و، یانیک گێرهارتی بەرگریکاری ۆوڵفسبێرگ و ماکس کروسی بەرگریکاری ڤێردە برێمەن.

پێشتر هەر لەم وەرزە لە مانگەکانی نۆ و یازدە ڕۆیس خەڵاتەکەی بردبۆوە. بەمەش تا ئێستا چوار جار یاریزانانی دۆرتمۆند توانیویانە وەک باشترینی مانگ هەڵبژێردرێن کاتێک جۆدان سانچۆی لاویش مانگی ئۆکتۆبەری بە ناوی خۆیەوە کردبوو.

لە مانگی دیسەمبەر مارکۆ ڕۆیس توانی هەر سێ یاریەکەی یاریگای خۆیان گۆڵ تۆمار بکات، بە هەبوونی 6 ئاسیستیش، هیچ یاریزانێک ئەم وەرزە هێندەی ناوبراو بەشداری گۆڵی نەکردووە (17) گۆڵ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close