
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر بە شێوازێکی گاڵتەئامێز کاردانەوەی خۆی بۆ سەرکەوتنی ریال مەدرید بەسەر ڤالێنسیا دەدەبڕێت.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 23ـی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای مێستایا بەبێ ڤینیسیۆس بووە میوانی ڤالێنسیا و بە دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە.
ڤینیسیۆس لەو یارییە بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی نەیتوانی بەشداریی بکات، بەڵام لەدوای یارییەکە لە تۆڕی ئینستاگرام ستۆرییەکی وەک گاڵتەپێکردنێک بە یانەی ڤالێنسیا بڵاویکردووەتەوە؛ تێیدا ئیمۆجی پێکەنینی داناوە و نووسیویەتی “لێماندان”.

پێشتر لەو یاریگایە هووتافی رەگەزپەرستی دژی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە گوتراوە و چەندین جار هاندەرانی ڤالێنسیا هێرشی تووندیان کردووەتەوە سەر ڤینیسیۆس، قسەی رەگەزپەرستانە و جنێویان ئاڕاستە کردووە.



