ئیسپانیا

سۆلاری: بێنزیما ئامادەی یارییەکەی سبەی دەبێت

سەرەڕای شکانی پەنجەی، بێزنیما ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر بە سێڤییا دەبێت.

لە یارییەکەی بەرامبەر بە ریال بیتس، بێنزیما کەوت بەسەر دەستی راستیدا و پەنجەی شکا.

سۆلاری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند:

“کەریم پێکان لە پەنجەیدا هەیە”

“بەڵام ئەوە کار لەسەر یاریکردنی ناکات”

“ئەو راهێنانەکانی کردووە و هەست بە باشبوون دەکات. بێگومان ئێمە خۆشحاڵتر دەبوین ئەگەر ئەو پێکانەی نەبوایە بەڵام ئەو باشە”

“ئەو یەکێکە دەبێت لە یاریزانانی هێڵی پێشەوە”

سبەی لە خولی ئیسپانی، مەدرید و سێڤییا رووبەڕوو دەبنەوە و یەکێک دەبێت لە یارییە گرنگەکان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close