فەرەنسا

بێکهام: منداڵەکانم ئیرەیم پێ دەبەن کە مباپێم بینیوە

دەیڤد بێکهام، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ستایشی ئاستی کیلیان مباپێ دەکات.

بێکهام پێشتر لە یانەکانی مانجستەر یونایتد، ریال مەدرید، پاریسان جێرمان و لۆس ئەنجلس گالاکسی یاریکردووە

ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پی لە تۆڕی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و مباپێی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:

“جێگای دڵخۆشییەکی زۆرە براوەی جامی جیهانی ببینی، یاریزانێکی گەورە بەڵا، کەسایەتییەکی گەورەتری هەیە”

“هەمیشە حەزم بە گەڕانەوە بۆ پاریس کردووە و یەکێکە لەشوێنە خۆشەکانی من لە جیهان، خۆشییەکان زیاتر بوون کە مەدالیای مباپێم بەرزکردەوە”

“منداڵەکانم رەنگە ئیرەیم پێ بەن، ببوڕن کوڕینە”

لای خۆشیەوە مباپێ لەبارەی سەردانەکەی بێکهام لە تویتەر نووسیویەتی:

“نانی بەیانی لەگەڵ ئەفسانە”

“شەرفەمەندییە کە بینیمیت، تۆ هاندەری بۆ هەموومان”

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close