ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چاودێریی مایکڵ کایۆدێ، بەرگریکاری باڵی یانەی برێنتفۆرد دەکات و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد هاوشانی نیوکاسڵ یونایتد دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی کایۆدێ و لە مێرکاتۆی هاوینە هەوڵی پەلکێشکردنی بەرگریکارە ئیتاڵییەکە دەدات بۆ ئۆڵد تڕافۆرد.

مایکڵ کایۆدێ

هەمان سەرچاوە روونیکردووەتەوە، شەیتانە سوورەکان بەرگریکارە تەمەن 21 بەهارییەکە وەک بژاردەیەکی درێژخایەن دەبینن و پێیانوایە یەکێکە لەو لاوانەی لە چەند ساڵی داهاتوو دەتوانن پشتی پێ ببەستن، بەوە ناسراوە کە توانایەکی باشی لە هەڵدانی لاکان هەیە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، کایۆدێ تەنیا لە ئینگڵتەڕا سەرنجی یانەکانی بەلای خۆیدا رانەکێشاوە، بەڵکوو یانەکانی ریال مەدرید، بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان بەدواداچوونیان بۆ یاریزانەکە کردووە و چاودێریی دەکەن.

کایۆدێ  گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ برێنتفۆرد هەیە و تاوەکوو هاوینی 2030 گرێبەستەکەی درێژکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت یانەکە لە بەرامبەر دەستبەرداربوون بەرگریکارە ئیتاڵییەکە داوای 50 ملیۆن پاوەند بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button