جۆن دوران هەمووانی شۆک کرد!

یاریگا –
جۆن دورا دوای دوو ئەزموونی شکستخواردوو خولێکی دیکە تاقی دەکاتەوە.
دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردوەوە کە یانەی لیلی فەڕەنسی لە پێشەنگی یانەکانە بۆ گواستنەوەی جۆن دوران، بەڵام ئەم گرێبەستە سەری نەگرت و شکستی هێنا.
کەمێک لەمەوبەر یانەی زێنیت سان پێترسبۆرگی رووسی، بەفەرمی گواستنەوەی یاریزانەکەی بەشێوەی خواستن تاوەکوو کۆتایی وەرز راگەیاند.
Джон Дуран — игрок «Зенита»!
Сине-бело-голубые и футбольный клуб «Аль-Наср» достигли договоренности о переходе нападающего в состав петербургского клуба.
Арендное соглашение действует до конца сезона-2025/26.
Футбольный клуб «Зенит» приветствует Джона Дурана в Петербурге! pic.twitter.com/x3Zr3KHpcI
— ФК «Зенит» (@zenit_spb) February 9, 2026
دوران کە لە بنەڕەتدا یاریزانی نەسڕی سعوودییە، هاوینی 2025 بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە یانەی فێرنابچێ کرد، بەڵام تەمەنی یاریزانەکە کورت بوو و خواستنەکەیان هەڵوەشاندەوە.

هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لە گواستنەوەی زستانەی 2025 بەرامبەر 77 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕەوە کرد، لە 18 یارییدا 12 گۆڵی کرد، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە گواستنەوەی هاوینەدا بەشێوەی خواستن روویکردە خولی تورکی.
جۆن لەگەڵ فەنارباچێ ئەم وەرزە 21 یاریی ئەنجامدا، تەنیا پێنج گۆڵی کرد و سێ گۆڵیشی دروستکرد.



