ئاسیاسعوودیەگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ هەڕەشە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

تادێت گرژییەکانی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یانەی نەسڕی زیاتر دەبن و دۆخی ئەستێرە پۆرتووگالییەکە بووەتە جێی مشتومڕێکی گەورە لە سعوودیە.

چەند رۆژێکە رۆناڵدۆ تەنیا بەشداریی لە مەشقەکانی نەسڕ دەکات و رەتیدەکاتەوە لە یارییەکانی یانەکە بەشداریی بکات چونکە پێیوایە بەرپرسانی خولەکە و سندووقی وەبەرهێنانی سعوودی وەک پێویست هاوکاریی دارایی یانەکەیان نەکردووە و یاریزانی گەورەیان نەگواستووەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت، بەرپرسانی خولی سعوودی بیر لەوە دەکەنەوە لە رووی داراییەوە سزای کریستیانۆ بدەن ئەگەر لە یارییەکانی داهاتوو رەتیبکاتەوە یاریی بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە راهێنانەکانی نەسڕ

لە یاریی داهاتوو نەسڕ لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2 رووبەڕووی ئارکاداخ دەبێتەوە و هێشتا دیار نییە کریستیانۆ بەشداریی دەکات یاخود دووبارە رەتیدەکایەوە یاریی بکات. بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئەگەر کوڕەکەی مادێرا تەنیا لە ئاسیا یاریی بکات و بەردەوام بێت لە بەشدارینەکردن لە یارییەکانی خولی سعوودی، دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت، رەنگە رووبەڕووی هەڵوێستی تووندی بەرپرسانی خولەکە ببێتەوە و سزای دارایی بەسەر کریستیانۆدا بسەپێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button