
یاریگا –
یانەی چێڵسی بیر لە گواستنەوەی ڤالێنتین باڕکۆ، ناوەڕاستکاری یانەی ستراستبۆرگ دەکاتەوە.
ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، رۆسێنیۆر کارگێڕیی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە ئارەزووی گواستنەوەی باڕکۆ دەکات، کە پێشتر لە یانە فەڕەنسییەکە لەژێر سەرپەرشتی ئەودا یاریی کردووە. راهێنەرە ئینگلیزییەکە رایگەیاندووە خاوەن کوالێتییەکی زۆر بەرزە و لەگەڵ پلان و سیستەمی یاریکردنی ئەودا دەگونجێت.

گرنگیپێدانی چێڵسی بە ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە نوێ نییە، لە پێشووتریش ئێنزۆ مارێسکا سەرسامی خۆی بۆ ناوەڕاستکارە 21 ساڵانییەکە دەربڕیبوو.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، گواستنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بۆ چێڵسی قورس نییە، چونکە هەردوو یانەکە لەلایەن کۆمەڵەی BluesCoـوە خاوەندارێتی دەکرێت.
لاوە ئەرجەنتینییەکە تاوەکوو ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ ستراسبۆرگ هەیە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 43 یاریی بە درێسی یانەکە کردووە، 1 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە.



