ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد شوێنگره‌وه‌ی کاسێمیرۆ دیاری دەکات

هه‌نگاوه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاری کۆتایی لەسەر شوێنگرەوەی کاسێمیرۆی بەڕازیلی داوە و ئەستێرەیەکی خولی ئینگلیزی کردووەتە ئامانجی سەرەکی.

سورپۆشه‌كان، ساندڕۆ تۆنالی ئیتاڵی و یاریزانی نیوکاسڵی وەک بژاردەی یەکەم دەستنیشان کردووە بۆ شوێنگرتنەوەی کاسێمیرۆ، کە بڕیارە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت. لە کاتێکدا گرێبەستی تۆنالی تاوه‌كو 2029 له‌گه‌ڵ نیوكاسڵ یونایتده‌، بەڵام پێشبینی دەکرێت تیپه‌كه‌ بەرامبەر 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری بێت.

کاسێمیرۆ ماڵئاوایی دەکات

یانەی مانچێستەر یونایتد رایگەیاندووە کە کاسێمیرۆی 33 ساڵ، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، ریزەکانی یانه‌كه‌ی جێدەهێڵێت، ئەمەش وای کردووە کارگێڕی یانەکە لە ئێستاوە دەست بکەن بە گەڕان بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەی لە هێڵی ناوەنددا دروست دەبێت.

تۆنالی؛ ئامانجە گەورەکە

بەگوێرەی رۆژنامەی تێلیگراف، ساندڕۆ تۆنالی ئیتاڵی به‌ربژێری یەکەمە بۆ ئەم شوێنگرتنه‌وه‌ی كاسێمێرۆ، هەرچەندە پێشتر ناوی تۆنالی بە یانەی یوڤێنتوس و ئارسیناڵەوە دەبەسترایەوە، بەڵام یونایتد دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت بیگوازێتەوە.

بارودۆخی تۆنالی لەگەڵ نیوکاسڵ

تۆنالی کە لە 2023 بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند لە میلانەوە گواسترایەوە بۆ نیوکاسڵ، ئێستا لەگەڵ یانه‌كه‌ی دۆخی وەک پێویست نییە. نیوکاسڵ لە پلەی 12ـی ریزبەندی پریمەرلیگە و لە جامی رابیتەش بە ئەنجامێکی قورس (5-1) بەرامبەر مانچێستەر سیتی دۆڕا، ئەمەش تۆنالی تووشی بێهیوایی کردووە.

نرخی گرێبەستەکە

تێلیگراف ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی نیوکاسڵ رەنگە رازی بێت بە فرۆشتنی تۆنالی، بەڵام تەنیا لە حاڵەتێکدا ئەگەر گرێبەستێکی پێبگات کە بڕەکەی بگاتە 100 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button