ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی پرێمەرلیگ ئالوودەی قومارکردن بووە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا تەنیا لە ماوەی چەند رۆژێکدا نزیکەی 150 هەزار پاوەندی لە گازینۆیەکی لەندەن دۆڕاندووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، دێلی ئالی، ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی تۆتنهام کە ئێستا بێ یانەیە، ئالوودەی یاریی پۆکەر بووە و شەوانە بە مەبەستی قومارکردن سەردانی گازینیۆی ڤیکتۆریا دەکات لە ناوەندی لەندەن.

بەگوێرەی رۆژنامە لەندەنییەکە، ئالی کە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، لە بەرەبەیانانیاندا دەچێتە گازینۆکە، گرەوی زۆر گەورە دەکات و لە هەر جارێکدا نزیکەی 25 هەزار پاوەند دەدۆڕێنێت.

دێلی ئالی بە درێسی تۆتنهام

سەردەمانێک نرخی ئالی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ بوو و هەفتانە ١٥٠ ملیۆن پاوەندی وەردەگرت، ئێستا تووشی داڕووخانێکی گەورە بووە لە ژیانیدا و لە مانگی نۆی ساڵی پارەوە بە دوای یانەیەکدا دەگەڕێت.

رۆژنامەکە لە زاری یەکێک لە قومارچییە گەورەکانی گازینۆکەوە زانیویەتی، ئالی ئەوەندە پارەی دۆڕاندووە لەنێو گازینۆکە نازناوی ‘نەهەنگ’ـی پێ دراوە، کە ئەو نازناوە بەو کەسانە دەدرێت کە قوماری زۆر گەورە دەکەن و پارەی خەیاڵی دەدۆڕێنن. رۆژنامەکە دەشڵێت، ئالی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەموو رۆژ نا رۆژێک سەردانی گازینۆکەی کردووە.

ئالی بە درێسی تۆتنهام 269 یاریی کردووە، 67 گۆڵ و 59 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button