ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆ؛ کاردانەوەیەکی پێکەنیناوی گواردیۆلا بۆ سەیڤە ناوازەکەی دۆناروما

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەیەکی پێکەنیناوی پێپ گواردیۆلا لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر لیڤەرپوول بۆ سەیڤێکی جیانلویجی دۆناروما سۆشیاڵ مێدیای تەنیوە.

کوڕانی گواردیۆلا لەنێو یاریگای ئانفیڵد توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکست بە خاوەن ماڵ بهێنن.

یارییەکە پڕ بوو لە هەڵکشان و داکشانی رووداوەکان، بە جۆرێک کە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە رووی بڕیارەکانی ناوبژیوان و دەسوەردانی لە حاڵەتە جیاوازەکان.

ئارچیڤۆ ڤار: ناوبژیوان ستەمی لە لیڤەرپووڵ کردووە

ئەوەی لە گۆشەیەکی دیکەوە تۆمارکراوە وەک حاڵەتێکی کۆمیدی، کاردانەوەکەی پێپ بوو بۆ سەیڤە نایابەکەی دۆناروما لە کۆتا خولەکە زیادکراوەکانی یارییەکەدا کە توانی مووشەکێکی ماک ئالیستەر دووربخاتەوە. لە کاردانەوەی ئەوەدا گواردیۆلا بە جووڵە تایبەتەکانی خۆی وتی

ئەوە چ سەیڤێک بوو!

بابەتی زیاتر

Back to top button