
یاریگا –
یانەی چێڵسی بە چڕی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئالڤارێز هاتووەتە پێشەوە و گفتوگۆکانی لەگەڵ هێرشبەرەکە دەستپێکردووە.
تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە جووڵەی فەرمی دەستپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستە نوێنەرانی یاریزانەکە لەگەڵ چێڵسی کۆبوونەتەوە و گفتوگۆی جدییان لەسەر داهاتووی ئالڤارێز کردووە.
¿JULIÁN ÁLVAREZ PUEDE IR AL CHELSEA?
Atención con la información sobre el interés del conjunto de Londres por la Araña.
▶️ Mirá #ESPNFútbol3 en el Plan Premium de #DisneyPlus pic.twitter.com/XheXWiqmAf
— ESPN Argentina (@ESPNArgentina) February 6, 2026
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان ئەم وەرزە دوایین وەرزی ئالڤارێزە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید و دەیەوێت لەو یانەیە بڕوات، چەندین یانە ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن و بڕی شکاندنی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام رۆخی بلانکۆس ئەگەر بڕیاری دەستبەرداربوونی بدات داوای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی براوەکەی مۆندیال چێڵسی لەپێشترینە و گفتوگۆکان تاوەکوو ئێستا ئەرێنین.
ئالڤارێز تاوەکوو ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ هەیە، بە درێسی ئەو یانەیە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 88 یاریی کردووە، 40 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.



