
یاریگا –
ئەمشەو ریال مەدرید لە گەڕی 25ی خولی ئیسپانی بە بردنەوە لە ڤالێنسیای خاوەن ماڵ جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ کردەوە بە تەنها خاڵێک.
شەوی رابردوو بارسا توانی 3-0 لە مایۆرکا بباتەوە و کۆی خاڵەکانی بگەیەنێتە 58 خاڵ و بە ئاسوودەی تەماشای ئەنجامەکانی ئەمشەوی رکابەرەکانی بکات، بەتایبەت ریال.
زەرەرمەدنی سەرەکی ئەم هەفتەیە ئاتلێتکۆ مەدریدبوو کە لەنێو یاریگای خۆیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە ریال بێتیس دۆڕا و هێندەیتر لەپشتەوەی بارسا و ریال جێما کە ئێستا رۆخی بلانکۆ 45 خاڵیان هەیە.
بەگوێرەی داتایەکی ماڵپەڕی prelexity، بەبژێری بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا هێشتا بلاوگرانایە ئەگەرچی جیاوازییەکەی لەگەڵ مەدرید تەنها یەک خاڵە.
سەرچاوەکە نووسیویەتی ئەگەری بردنەوەی نازناوەکە بۆ یانە کاتالوونیەکە 55% دەبێت. بۆ شاهانەکەی رکابەری 40% و بۆ ئاتلێتیکۆ 3%. تەواوی یانەکانی دیکەش 2%.
🚨 La Liga winning chances after today’s games:
• Barcelona: 55%
• Real Madrid: 40%
• Atletico Madrid: 3%
• Rest: 2% @perplexity_ai pic.twitter.com/ajS49hLJSS— Madrid Zone (@theMadridZone) February 8, 2026



