ئەوروپائینگلتەرا

سکۆڵز دەربارەی مۆرینهۆ: ئەو بە گژ ڤالانسیادا دەچوو کە باشترین پیاوی ئەم جیهانەیە

یاریگانێت- پۆڵ سکۆڵز و ناوەڕاستکاریی پێشووی ئینگلتەرا و مانچستەر یونایتد، کە هەمیشە ڕەخنەگرێکی دیاری بوو دژ بە مۆرینهۆی لەسەر کار لادراو، ئەم جارەش پەردە لەسەر ئاڵۆزییەکانی جۆزێ هەڵدەماڵێت و بە ئاماژە بە ڕووداوێک، بزماری خۆی دەکوتێت.

سکۆڵز دەربارەی مۆرینهۆ: ئەو بە گژ ڤالانسیادا دەچوو کە باشترین پیاوی ئەم جیهانەیە. مەحاڵە بچیتە گژ ئەنتۆنیۆ ڤالانسیا. هەر ئەوە بۆ خۆی ئاماژەیەکی گەورە بوو بۆ من کە شتێکی دروست نییە.”

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان باوەڕی وایە مۆرینهۆ خودی خۆی وای کردووە دوور بخرێتەوە لە یانەکە، دەڵێت: “خۆی ئەندازیاری بۆ ئەو ڕۆشتنە کردبوو لە مان یۆ. نەیدەویست چیتر لەوێ بێت.”

ئەو ئەفسانەیە زیاتری لەبارەوە دەدوێت بۆ TV2 :”پرێس کۆنفرانەسەکانی مۆرینهۆ زۆر شەرمهێن بوون، زۆر نەرێنیی. شتێکی ڕوون بوو کە لە کۆتاییشدا یاریزانەکان نەیاندەویست یاری بۆ بکەن، ئەوە بوو شتە دروستەکە بەدی هات لە کۆتاییدا.”

سکۆڵز دەڵێت من ڕاستگۆم لە بەرامبەر ئەو پرسیارانەی لێم دەکرێت. من ئەو شتانەم لەو ڕاهێنەرە بینیوە: “ئەو هەر زۆر زوو دەستی کردە سکاڵا لە پێش وەرز بەوەی دەیگوت ئەم یاریزانانە هێندە باش نین.کە ئەو قسەی شتێک بوو من حەزم لێ نەدەکرد.”

مانگی ڕابردوو، مان یۆ کۆتایی بە بۆندەکەی مۆرینهۆ هێنا و ڕاهێنەرە پورتوگالییەکەش 15 ملیۆن پاوەندی وەک قەرەبوو لێسەندن و ئۆڵدترافۆردی بەجێهێشت. لە دوای ئەو سۆڵشایەری یاریزانی پێشوویان بە شێوەی کاتی دیاری کرد. کە سەرەتا شەش یاری بە بردنەوە نووسیوەتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close